داخوازا قونسۆلێک بە کورد بدرێت لە ئەلمانیا
بۆ رەڤەندی کوردی ل ئەلمانیا
نامەیەکی کراوە بۆ بەرێزان
سەرۆکاتی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکاتی حکومەتی کوردستان
فراکسیۆنەکانی کوردستانی لە پەرلەمانی عیراق
وەزیر و پلەدارەکانی کورد لە حکومەتی عیراق
ئێمە وەکۆ کۆمەڵەیی دۆستایەتی کورد و ئەلمان ل ئەلمانیا، داخوازەکا رەوا پێشکێش بە بەرێزتان دەکەین کە وەکو ماف پێویستە لە کۆماری فیدرالی ئەلمانیا بالیوزی کۆماری فیدرالی عیراق کورد بێت، لەبەر ئەوەیی ھەژماری رەڤەندی کوردی بھترە لە ئەوانی دیکە.
وەکو خویایە کە لە رێکەوتنەکانی نێوان پارتەکانی سەرکەوتویی لە ھەلبژارتنەکانی عیراق دا، بالیوز یەکلاکراوە و پشکی کورد نینە، ئێمەش بارتان گران ناکەین، بەلام داوایی یەکێک لە قونسۆلەکان دەکەین، کە لە ئەلمانیا دو قونسۆلخانە ھەن یەک لە بەرلین و یەک لە فرانکفورت.
رێژەیی رەڤەندی کوردی زیاتر لە ناوەراست و ژێری ئەلمانیایە کەواتە داوایی قونسۆلی فرانکفورت دەکەیین بۆ کوردانی ئەلمانیا.
ئێمە وەکو کۆمەلەیەکی فەرمی و باوەرپێکراوی کوردی - ئەلمانی و کار و خەباتمان دۆستایەتی نێوان دو گەلی کورد و ئەلمانە، خەمخۆری رەڤەندی کوردی دەزانین و کار بۆ مافە رەواکانیان دەکەین، لێرە پشتگری و ھاوکاری خۆمان بۆ رەڤەندی خۆشەویست دەردەبرین، ئاگادارین لە رۆخانی رژێمی ناڤچۆیی بەعس و دروستبونی حکومەتی عیراقی، تا ئێستا لە ئەلمانیا ھەر رەڤەندی کورد کەوتوتە بەر کێشە و بارگرانی و ئاستەم، لەبەر بەرێوەنەچۆنی کار و بارەکانیان.
ھەر بوزانینی بەرێزتان، ھاتۆچۆ و دوربونی شوێنی قونسۆلخانەکان لە رەڤەندی کوردی، زۆربەیی جاران راستی دەرکردنیان دێن لە ئیش و کار، خەرجیێکی زۆر و ماندوبونێکی بێ ھەوتا، تەنھا بۆ بەرێوەبردنی کارێک، چ دەرکردنی پاسپۆرت یاخۆت نامەیەکی پشتگیری یان پەسەندێک، ھەرچەندە ھەندێک لە کارمەندانی قونسۆلخانەکان ھاوکاری رەڤەندی کوردیش دەکەن، بەلام وەکو پێویست نینە.
بۆیە بە پێویست دەزانین یەکێک لە قونسۆلەکان بدرێت بە کورد، تا رەڤەندی کوردیش چۆن لە دەستور دا مافەکانی کورد لە زمان و ھەبونی وە دەستنیشان کراوە، لێیی سۆدمەند بن.
رەڤەندی کوردی خۆشەویست، بۆ ئەوەیی قونسۆلێک لە قونسۆلەکانی عیراقی لە ئەلمانیا چ لە بەرلین یاخۆت فرانکفورت کوردێک بێت، بفەرمۆ پشتگری نامەکەمان بکە بە ئیمزایێک.
بەھیوایی ئەوەیی بتوانین ھەموومان پێکەوە خزمەتی کوردستانیانی دەرەوە بیکەیین.
لەگەل رێز و سلاڤ
سەرۆکایەتی کۆمەڵەیی دۆستایەتی کورد و ئەلمان
نوسینگەیی سەرەکی - بەرلین ٢٠٢٠/٦/١٦
https://www.facebook.com/DeutschKurdischeFreundschaftGesellschaft/
کۆمەڵەیی دۆستایەتی کورد و ئەلمان تواصل مع كاتب العريضة